
كرێكارانی شیركه‌تی به‌ردی خه‌ڵۆزی كرمان له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٨ی مانگی گوڵان بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م شیركه‌ته له ناوه‌ندی ئه‌م ئوستانه، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: خوازیاری ڕه‌چاوكردنی سه‌ختی كار، به‌ستنی قه‌راردادی دائێمی و به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان له‌م مه‌عده‌نه‌ن. ڕاشیانگه‌یاندووه: تا كاتێك كه به سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان نه‌گه‌ن، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن. ناڕازییان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه یه‌كێكی دیكه له خواسته‌كانیان، پێش‌گرتن به فرۆشتنی سه‌هامی ئه‌م مه‌عده‌نه له بوورس له‌ڕێگه‌ی شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری سندووقی خانه‌نشینی فوولادی “داڵاهۆ”ن. ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه فرۆشتنی سه‌هامی ئه‌م مه‌عده‌نه له بوورس، ڕێگه‌ی زیاتر به شیركه‌تی سه‌رمایه‌گوزاری داڵاهۆ ده‌دات كه قه‌راردادی كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته درێژكاته‌وه یاخود نا و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئه‌وانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
