کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ پاكده‌شت و كه‌ره‌ج

له‌ ئه‌نجامی ڕوودانی دوو ڕووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی پاكده‌شت و كه‌ره‌ج، دوو كرێكار به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی پێویست، تووشی ڕووداو بوون و به‌هۆیه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كاتی كار له‌ گوڵخانه‌یه‌ك له‌ پاكده‌شت له‌ ئۆستانی تاران، تووشی به‌رق گرتوویی بوو و گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازیی له‌ كه‌ره‌ج له‌ مه‌نته‌قه‌ی “گه‌رم ده‌ره‌”ی ئه‌مشاره‌، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ نهۆمی پێنجی ئه‌م بینایه‌، به‌سه‌ختی برینداربوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ له‌نده‌ن

-

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ سووریه

-

سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر ڕۆژنامه‌وانێك له‌ تاران

-

كوژرانی شارومه‌ندێكی به‌لووچ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات

-

گواستنه‌وه‌ی “ڕه‌زا سه‌لمانزاده‌” بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان

-

ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی له‌ پاركی لاله‌ی تاران

-