ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی گوڵان، كرێكارانی شاره‌داریی ئه‌روه‌ند كه‌ناری ئابادان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت و له به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داری كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان له ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و نووسراوه له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا خوازیاری وه‌رگرتنی ده‌ستبه‌جێی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان بوون. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پێنج مانگه كه حه‌قده‌ستی ١٣٠ كرێكاری ڕه‌سمی و قه‌راردادی و به‌شه‌كانی دیكه‌ی شاره‌داریی ئه‌وه‌ند كه‌نار په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌وه‌ش گوشاری زۆری خستووه‌ته سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی ئه‌م كرێكارانه.