ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له ڕێكخراوه خوێندكارییه‌كانی زانكۆی علووم پزیشكی لارستان له ئۆستانی فارس، له‌ئاست مه‌ترسیداربوون و هه‌ستیاری بوونی ناوه‌ندێكی تاقیكردنه‌وه‌ی كۆرۆنا له شوێنی فێربوونی ئه‌م زانكۆیه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ڕێكخراوانه هه‌روه‌ها ڕوو له وه‌زیری بێهداشت و ئۆستانداری فارس نامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه كه هه‌تا ئێستا به خواسته‌كانیان ڕانه‌گه‌یشتوون. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه هه‌ندێ له‌م خوێندكارانه له لایه‌ن كومیته‌ی ئینزباتی زانكۆوه بانگ كراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێكراوه. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه له حاڵێكدایه كه به پێی ڕاپۆرتی پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی زانكۆی علووم پزیشكی لارستان، شاره جنووبییهكانی ئۆستانی فارس بووه‌ته كانگای تووشبونی هاووڵاتییان به ویرووسی كۆرۆنا.