كۆمه‌ڵێك له فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، له درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به نه‌گۆرڕینی شێوازی قه‌رارداده‌كانیان، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ده‌ڵێن: به سه‌رنج دان به به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تیی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی سه‌باره‌ت به گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان به پێی په‌سه‌ندركراوی ساڵی ٩٧ و ئازمونی وروودی زانكۆی فه‌رهه‌نگیان كه كۆمیسیۆنی بارهێنان و لێكۆڵێنه‌وه‌ی مه‌جلیس له نێوان چوار گرووپ، جیاوازی داناوه و سه‌ره‌ڕای سه‌ركه‌وتنی فێركارانی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی له‌م ئازموونه، ته‌نیا بۆ كارمه‌ندانی ڕه‌سمی نێهزه‌تی سه‌وادئامووزی له‌به‌رچاو گیراوه.