ژماره‌یه‌ك له په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی له ئۆستانه‌كانی فارس، یه‌زد، لۆرستان، هه‌مه‌دان، قه‌زوێن و تاران، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كرانی حقووقه دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها دانه‌مه‌زراندنیان به شێوه‌ی ڕه‌سمی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له‌به‌رامبه‌ر بینای وه‌زاره‌تی بێهداشت ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستارانی ناڕازیی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا وێڕای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چه‌ندنی پلاكاردی ئێعتڕازی به ناوه‌ڕۆكی “په‌ره‌ستارانی شیركه‌تی، هه‌ڵاواردن تا كه‌ی”، “نابێ هه‌ڵاواردن ببێ” و “پارێزه‌رانی ته‌ندرووستی له هه‌ڵاواردن ماندوون”، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بوون. ناڕازییان ده‌ڵێن: “نه‌بوونی حه‌قی بیمه، په‌رداخت نه‌كرانی سه‌نه‌وات، هه‌ڵاواردن، دواخرانی حقووقی پێرسۆنێلی په‌یمانی و ڕه‌سمی، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه ژیانی ڕۆژانه‌یان به سه‌ختی تێپه‌ڕكه‌ن و هه‌موو ڕۆژێك دڵه‌ڕاوكێ ئه‌وه‌یان هه‌بێ كه له‌سه‌ر كار ده‌رنه‌كرێن. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه: هه‌تا كاتێك كه خواسته‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێ، ده‌ست له كۆبوونه‌وه هه‌ڵناگرن.