کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون له‌ ئیسفه‌هان

آتش‌سوزی در یک مجتمع مسکونی در اصفهان

آتش‌سوزی در یک مجتمع مسکونی در اصفهان

ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی گوڵان به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون له‌ شاری ئیسفه‌هان، لانیكه‌م ١٠٠ كه‌س تووشی سووتان بوون.

به‌پێی وته‌كانی وته‌بێژی ئورژانسی ئێران، له‌ ئه‌نجامی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له‌ ناوه‌ندی مه‌سكوونی ٢٠٠ واحیدی “حه‌كیم شه‌فایی” ئیسفه‌هان، ١٠٠ كه‌س برینداربوون كه‌ دۆخی ته‌ندرووستی ١٣ كه‌سیان ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی قورسی برینی هه‌ندێكیانه‌وه‌، ژماریه‌كیان گیانیان له‌ده‌ست بده‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، هه‌تا ئێستا هۆكاری ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.