ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی “بڕازیلیا” پێته‌ختی وڵاتی بێرزیل، بۆ ڕێزگرتن له یادی ١٠٠ كه‌س له هاوكاره‌كانیان كه به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا گیانیان به‌ختكردووه، كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی په‌ره‌ستار. به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م ڕۆژه‌دا ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی ٨٨١ كه‌س له په‌ره‌ستاران به‌هۆی ویرووسی كۆرۆنا له بێرزیل تۆمار كرا. شایانی باسه، هه‌تا ئێستا زیاتر له ١٢ هه‌زار و ٥٠٠ كه‌س له وڵاتی بێرزیل به‌هۆی ئه‌م ویرووسهوه گیانیان له‌ده‌ستداوه. په‌ره‌ستاران ده‌ڵێن: ئه‌م ئاماره به‌هۆی ئه‌نجام نه‌دانی تێستی گونجاو تۆمار كراوه.