
كرێكارانی شاره‌دایی حه‌میدییه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
ناڕازییان ده‌ڵێن، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و سه‌خت تر بوونی كاره‌كانیان، نه‌ته‌نیا چه‌ندین مانگه كه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه، به‌ڵكوو شاره‌داریش ئیمكاناتی بێهداشتی و پێشگیرانه‌ی وه‌ك ماسك، ده‌ستكێش و لیباسی تایبه‌ت بۆ پێش‌گرتن له تووشبون به ویرووسی كۆرۆنایانی بۆ دابین نه‌كردووه.
