
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی مانگی گوڵان، سه‌باره‌ت به ئه‌شكه‌نجه‌ی “عه‌لی یۆنسی” به‌ندكراوی سیاسیی له گرتووخانه‌كانی ڕژیم، به‌یانییه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، “عه‌لی یۆنسی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خوێندكاری زانكۆی سه‌نعه‌تی شه‌ریفی تاران له ڕێكه‌وتی ٢٢ی مانگی خاكه‌لێوه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به شێوه‌ی ڕه‌مه‌كی ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌روا له زیندان ڕاگیراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا، كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو هیچ زانیارییه‌كیان بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.” ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به ده‌ستبه‌سه‌ركردن و ئه‌شكه‌نجه‌ی عه‌لی یۆنسی، خوازیاری ئازادكرانی ناوبراو بووه.
