ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه لەسەرانسەرى جيهان، ژمارەى تووشبون بە ویرووسی كۆرۆنا، له چوار مليۆن و ٤٠٠ هەزار کەسى تێپه‌ڕبووه.
بە گوێرەى دوايين زانيارییهكانى ماڵپەرى ووڵدمیتر سەبارەت بە ئامارەكانى په‌یوه‌ست بە ویرووسی كۆرۆنا لە وڵات و ناوچەكاندا، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ویرووسی كۆرۆنا لە سەرانسەرى جيهان بۆ چوار مليۆن و ٤٠٠ هەزار حاڵه‌ت بەرزبووەتەوە. زۆرترين حاڵەتى تووشبوونیش بە يەك مليۆن و ٤٢٢ هەزار و ١٦٤ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە. له‌دوای ئه‌ویش وڵاتانی ئيسپانيا به ٢٧١ هەزار و ٩٥ حاڵه‌ت، ڕووسییه به ٢٤٢ هەزار و ٢٧١ حاڵه‌ت، بريتانيا به ٢٢٩ هەزار و ٧٠٥ حاڵه‌ت، ئیتالیا به ٢٢٢ هەزار و ١٠٤ حاڵه‌ت، بێرزیل به ١٨٠ هەزار و ٧٣٧ حاڵه‌ت، فه‌ڕانسه به ١٧٨ هەزار و ٦٠ حاڵه‌ت و ئاڵمان به ١٧٣ هەزار و ٨٢٤ حاڵه‌ت دێن. هاوكات لە توركيا ١٤٣ هەزار و ١١٤ حاڵه‌تى تووشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوە.