
ئاماری تووشبون به ویرووسی كۆرۆنا له ئۆستانی خوزستان به‌رده‌وام ڕووی له هه‌ڵكشانه‌وه و به‌وته‌ی وته‌بێژی زانكۆی علووم پزیشكی “جۆندی شاپوور”ی ئه‌هواز، له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٥٥٣ حاڵه‌تی نوێ له‌م ئۆستانه تۆمار كراوه.
تۆمار كردنی ٥٥٣ حاڵه‌تی نوێ تووشبون به كۆرۆنا له ڕۆژی چوارشه‌ممه، نیشان ده‌دات كه ئه‌م ڕێژه‌ی له‌چاو ڕۆژی سێشه‌ممه كه ١٦٤ حاڵه‌ت تۆمار كرابوو، سێ به‌رابه‌ر زیادی كردووه. ئه‌مه له‌حاڵێكدایه كه به پێی ئاماری ڕه‌سمی ڕاگه‌یه‌ندراو له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ژماره‌ی تووشبوانی نوێ له‌م ئۆستانه به‌نیسبه‌ت ١٠ ڕۆژی ڕابردوو لانیكه‌م سێ به‌رابه‌ر و به نیسبه‌ت ڕۆژانی به‌ر له كرانه‌وه‌ی ئیداره‌كان و واحیده‌كانی سێنفی له‌سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت له ڕێكه‌وتی ٢٣ی خاكه‌لێوه، لانیكه‌م هه‌شت به‌رابه‌ر زیادی كردووه.
