ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ناوچه‌ی ٣ی شاره‌داریی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان له حه‌ساری شاره‌داریی ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی كۆرۆنا و هاتنه خواره‌وه‌ی توانای كڕینی كرێكاران، شاره‌داریی له چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا حهقدهستهكانی پێنه‌داون. كرێكارانی ناڕازی هه‌وه‌رها ڕاشیانگه‌یاندووه كه چه‌ندین مانگه حه‌قی بیمه‌كانیان به سازمانی ته‌ئمینی ئیحتماعی نه‌دراوه و ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه كرێكاران له دووباره كردنه‌وه دهفتهرچهكایاندا تووشی كێشه بن.