ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی گوڵان، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت بۆ چه‌ندومین ڕۆژی به‌رده‌وام به‌هۆی ناڕوون بوونی باروودۆخی پیشه‌كه‌یان و هه‌روه‌ها نه‌درانی حقووقه دواخراوه‌كانیان، له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌ت دارایی له مه‌یدانی خومه‌ینی، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كارمه‌ندانی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت كه له ئۆستانه‌كان و شاره جۆراوجۆره‌كانه‌وه پۆ په‌یگیر كردنی باروودۆخی كاره‌كه‌یان هاتبوونه‌وه تاران، ڕایانگه‌یاندووه كه دوای ١٤ ساڵ چالاكی له ٣٥٣ شیركه‌تی ته‌عاونی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی ئێران، هێستاش باروودۆخی كاره‌كه‌یان ناڕوونه. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌ستی دواخراو و بیمه و سه‌نه‌واته‌كانیان له ساڵی ٩٧ه‌وه پێنه‌دراوه. به وته‌ی ناڕازیان، سه‌ره‌كیترین خواستی كارمه‌ندانی سه‌هامی عه‌داڵه‌ت پاراستی پیشه‌كه‌یانه پاش چوارده ساڵ خزمه‌ت و په‌رداختی حه‌قی بیمه.