کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوانی به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ناوه‌ندیی زاهیدان

اعتصاب غذای زندانیان در بند قرنطینه زندان مرکزی زاهدان

اعتصاب غذای زندانیان در بند قرنطینه زندان مرکزی زاهدان

به‌ پێی ڕاپۆرتی چالاكانی مافی مرۆڤ، به‌ندكراوانی به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی ١ و ٢ی زیندانی ناوه‌ندیی زاهیدان له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٣ی گوڵانه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ باروودۆخی نامرۆڤانه و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوان، ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن.

پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌م مانگرتنه‌، سه‌رۆكی لێپرسینه‌وه‌ی زیندان له‌گه‌ڵ جێگره‌كه‌ی‌ و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی زاهیدان،  دوو به‌ندكراویان به‌ ناوه‌كانی “بێهزاد پاكزاد” و “یاسر پاكزاد” له‌ به‌ندكراوانی دیكه‌ جیا كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌رچاوی به‌ندكراوان ئه‌وانیان به‌ ستوونه‌وه‌ به‌ستووه‌ته‌وه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌یان داون و جه‌سته‌ی ناوبراوانیان خه‌ڵتانی خوێن كردووه‌. هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یان له‌ به‌ندكراوانی دیكه‌ش كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر درێژه‌ به‌ مانگرتنه‌كه‌یان بده‌ن چاره‌نووسی ئه‌و دوو كه‌سه‌یان به‌سه‌ر دێت.