سه‌رۆك كۆماری ڕژیم، حه‌سه‌ن ڕووحانی، له هه‌وڵێكی دێر وه‌خت دا، ئیعترافی به بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ناو زیندانه‌كانی ئێران كرد و ڕایگه‌یاند كه پتر له ١٢٠ به‌ندكراو له زیندانه جۆراوجۆره‌كاندا تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه بوون.
حه‌سه‌ن ڕووحانی له حاڵێكدا، پاش سێ مانگ، ئاماژه‌ی به گۆشه‌یه‌كی چكۆله له كاره‌ساتی ناو زیندانه‌كانی ئێران كردووه كه له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ڕابردووه‌وه، هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه له ئێران پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام مه‌ترسیی تووش بوونی به‌ندكراوان به‌م نه‌خۆشیه باسی لێكراوه به‌ڵام له لایه‌ن ڕژیمه‌وه هیچ بایه‌خێكی پێنه‌دراوه. به پێی ئاماره ڕه‌سمیه‌كانی ڕژیم، پتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س له ئێران تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا هاتوون كه هه‌تا ئێستا پتر له ٦ هه‌زار كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌ڵبه‌ت ته‌نانه‌ت به‌رپرسان و پزیشكانی ده‌ست نیشانده‌ی ڕژیمیش ئه‌م ئامارانه‌یان قه‌بووڵ نییه و به شێوه‌ی جۆراوجۆر دركاندوویانه كه ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی تووش بووان و قوربانیان زۆر له ئاماره ڕه‌سمیه‌كان له‌سه‌رترن.