كۆمه‌ڵێك له مۆعه‌لیمان و ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی فه‌رهه‌نگیان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی گوڵان، له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی ته‌عاونی وه‌زاره‌تی كاری ڕژیم، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان كه زۆربه‌یان پێكهاتبوو له فه‌رهه‌نگیانی خانه‌نشین كرا‌و، وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی به چه‌ندین ساڵ بیلاته‌كلیفی و ڕاده‌ست نه‌كرانی واحیده‌كانیان له لایه‌ن ته‌عاونی مه‌سكه‌ن ڕایانگه‌یاندووه: داوا له ئیداره‌ی گشتی ته‌عاون ده‌كه‌ن كه به بارودۆخی ماڵی و سه‌رپێچییه‌كانی ته‌عاونی مه‌سكه‌ن ڕابگه‌ن. ده‌شڵێن: ١٩ ساڵه كه هه‌روا بیلاته‌كلیفن و ته‌عاونی مه‌سكه‌ن به‌ڵێنه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به ئه‌ندامانی ئه‌م ته‌عاونییه نه‌بردووه‌ته سه‌ر و ماڵه‌كانیانی ڕاده‌ست نه‌كردووه. ده‌شڵێن، ژماره‌یه‌ك له‌م ماڵانه كه ڕاده‌ست كراون، كه‌موكۆڕییان زۆره و پڕه له كێشه‌ی فه‌ننی.