
“ئیسماعیل عه‌بدی” چالاكی سێنفی مۆعه‌لیمان و به‌ندكراوی سیاسی له زیندانی ئێونی كه له‌م دواییانه‌دا به‌دوای كۆتایی مه‌ره‌خه‌سییه‌كه‌ی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زیندان، له سه‌روبه‌ندی ئازادكرانی و كۆتایی ده‌ورانی مه‌حكوومییه‌ته‌كه‌ی، په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ له‌دژی كراوه‌ته‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی گوڵان پاش پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی قه‌زاییه‌وه كه به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ڕه‌وتی ئیداری كاره‌كانی بۆ ئازادیی چووبووه دادسه‌رای زیندانی ئێون، سه‌رله‌نوێ ده‌ستبه‌سه‌ر كرایه‌وه. ناوبراو ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ به‌ر له نه‌ورۆزی ٩٩ و به‌هۆی مه‌ترسی ویرووسی كۆرۆنا و به قه‌راری وه‌سیقه‌ی ١٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرابوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌و په‌روه‌نده نوێیه‌ی كه له‌دژی كراوه‌ته‌وه له پاییزی ساڵی ٨٩ له لایه‌ن دادگای ئیسلامشاره‌وه هه‌وه‌ڵشابووه‌وه.
