
كۆمه‌ڵێك له خوازیارانی مه‌سكه‌نی مێهر له پاكده‌شت ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕاده‌ست نه‌كردانی ماڵه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئه‌م واحیدانه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ئاست ڕاده‌ست نه‌كرانی ماڵه‌كانیان به‌دوای تێپه‌ڕبوونی ٥ ساڵ و بیلاته‌كلیف بوونی بارودۆخی گوزه‌رانیان، موعته‌ڕێزن. ده‌شڵێن: بۆ ته‌كمیل كردنی ئه‌و حیسابه‌ی كه له لایه‌ن مه‌سكه‌ن مهێره‌وه دیاری كراوه، چوونه‌ته ژێر باری قه‌رزه‌وه و له‌ئاست به‌ڵێنی پڕوپووچی كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت ماندوو بوون.
