
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی گوڵان به‌هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی دوو ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی ئیلام و ده‌ماوه‌ند، دوو كرێكاری به‌هۆی ڕه‌چاو نه‌كرانی ئیمه‌نی شوێنی كار، تووشی ڕووداو بوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێك له شاری ئیلام له‌كاتی كار به‌هۆی داڕمانی دیوار تووشی ڕووداو بوو و پاش ڕاگوێزرانی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی له بینایه‌كی نیوه‌كار له ده‌ماوه‌ند، به‌هۆی كه‌وتنه ژێر داروپه‌ردوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
