كرێكارانی شیركه‌ته‌كانی قه‌تاری موسافیربه‌ری و باربه‌ری ئۆستانی كرمان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، له‌ئاست په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازیی، به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا و ڕاگیرانی هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی گشتی، له مانگی ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه بێكار كراون و هه‌تا ئێستا نه له لایه‌ن كارفه‌رماوه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت كراوه و نه حه‌قی بیمه‌ی بێكاریشیان پێ دراوه. شیركه‌ته‌كانی قه‌تاری موسافیربه‌ری و باربه‌ری جوپار له ڕاستای به‌ڕێوه‌بردنی سیاسه‌تی خسووسی سازی له هێڵه‌كانی “تاران ـــ مه‌شهه‌د، تاران ــــ به‌نده‌ر عه‌باس، تاران ـــ كرمان ــــ تاران ــــ زاهێدان و كرمان ـــــ مه‌شهه‌د” چالاكی ده‌كات.