ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، كرێكارانی مه‌عده‌نی زۆغاڵ سه‌نگی كرمان بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی ناله‌باری شوێنی كاره‌كه‌یان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی زۆغاڵ سه‌نگی كرمان كه له سیاسه‌ته‌كانی خسووسی سازیی ئه‌م مه‌عده‌نه ناڕازین، ڕایانگه‌یاندووه كه به‌هۆی خسووسی سازینهوه پتر له سێ هه‌زار كرێكاری ئه‌م مه‌عده‌نه بێكار بوون. هه‌روه‌ها كرێكارانی ناڕازی وێڕای ئاماژه به نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شۆغڵی، جه‌ختیشیان كرده‌وه كه خسووسی سازیه‌كان، حه‌راج كردنی سه‌روه‌ت و سامانی گشتی و بێكاریی كرێكارانی به‌دوای خۆی دا هێناوه.