كرێكارانی ده‌ركراوی عه‌وارزیه‌كانی ئۆستانی قه‌زوین ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان، ڕۆیشتنه تاران و له ئاست بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تخانه‌ی ڕێگا و شارسازی كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه كه پێشتریش له به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌كانی ڕژیمدا ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه، له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاند كه له مانگی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵدا كورته نامه‌یه‌ك بۆ ٥١ كرێكاری عه‌وارزیه‌كانی قه‌زوین ناردراوه و تێیدا داوایان لێكراوه كه خۆیان به بیمه‌ی بێكاری بناسێنن، ئه‌وه‌ش له حاڵێكدایه كه ساڵی ڕابردوو به‌ڵێنیان پێ‌درابوو كه له سازمانی ڕاهداری دایانمه‌زرێنن.