ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، مه‌ئموورانی شاره‌داریی بابۆل به هێرش كردنه سه‌ر ده‌ستفرۆشه‌كانی بازاڕی بابۆل و له‌گه‌ڵ ده‌ستفرۆشه‌كان تووشی تێكهه‌ڵچوون هاتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی ئه‌م په‌لاماره‌ی مه‌ئموورانی شاره‌داری ژماره‌یه‌ك له ده‌ستفرۆشه‌كان بریندار بوون. ده‌ستفرۆشانی بازاڕی بابۆل ڕایانگه‌یاند كه ئه‌م پیشه‌یه ته‌نیا سه‌رچاوه‌ی داهاتی ئه‌وانه و شاره‌داریش به‌رده‌وام به بیانووی كۆرۆناوه بارگه و بنه‌ی كه‌سابه‌ته‌كه‌یان لێكۆده‌كاته‌وه و سووكایه‌تیان پێده‌كات.