به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له كارمه‌ندان و خانه‌نشینانی سه‌دا و سیما ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی گوڵان، له حه‌ساری ئه‌م سازمانه له تاران كۆبوونه‌وه و خوازیاری وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان بوون.
ناڕازیان كه له به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی بلال له حه‌ساری سه‌دا و سیما ده‌سیتان دابووه كۆبوونه‌وه، خوازیاری پێدانی حقووقه دواخراوه‌كانیان و زیاد كردنی حقووقه‌كاین ئێتسایان بوون و له ئاست شێوه‌ی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانیی به خانه‌نشیان ناڕازیه‌تیان ده‌ربڕی. به وته‌ی یه‌كێك له ناڕازیان ناوه‌ندی بێهداشتی سه‌دا و سیما هه‌موو ته‌عره‌فه‌كانی ته‌عره‌فه‌كانی لێ قه‌تع كردوون. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ناوه‌ندی بێهداشتی سه‌دا وسیما له پێدانی ده‌رمان به شۆرای پزیشكیی خۆده‌بوێرێت. شایانی باسه، له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ناڕازیان خوازیاری بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووقه‌كانیان به پێی حقووقی خانه‌نشینانی كشوه‌ری بوون.