ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٣ی مانگی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی گونده‌كانی ئه‌هواز وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستییان دایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازیان به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاو و ئاوه‌ڕۆی گونده‌كانی ئه‌هواز و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی چه‌ندین درووشم و به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین نووسراوه، خوازیاری پێدانی ٥ مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، به‌ستنی قه‌رارداد له‌گه‌ڵ كرێكاران و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به ته‌ئمینی ئیجتماعی بوون. شایانی باسه ئه‌م كرێكارانه پێشتریش بۆ گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی ئاو، ئۆستانداری، وه‌زاره‌تی وزه و نووسینگه‌ی نوێنه‌رانی مه‌جلیس ده‌ستییان دابووه كۆبوونه‌وه به‌ڵام هه‌تا ئێستا به خواسته‌كانیان نه‌گه‌یشتوون.