به پێی ڕاپۆرته باوه‌ڕ پێكراوه‌كان كه هه‌واڵنێرییه‌كانی سه‌ر به سپای پاسدارانیش پشتڕاستیان كردووه‌ته‌وه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، به‌هۆی ته‌قه‌ی به هه‌ڵه‌ی كه‌شتیی جه‌نگی “جه‌ماران” بۆ سه‌ر كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی ئێران له به‌نده‌ری فارس، به ده‌یان كه‌س له پێرسۆنێلی ئه‌م كه‌شتییه گیانیان له‌ده‌ستدا.
شایانی باسه، ناوه‌نده‌كانی ئیتلاعاتی سپا له هه‌وڵ دابوون كه ئه‌م ڕووداوه بشارنه‌وه، به‌ڵام هه‌واڵنێره مه‌حه‌للییه‌كان پێشیان به‌م هه‌وڵه گرتووه و ڕاپۆرته‌كانیان بڵاوكردووه‌ته‌وه. له‌م پێوه‌نده‌دا پێوه‌ندییه گشتییه‌كانی ناوچه‌ی یه‌كه‌می ده‌ریایی به‌نده‌رعه‌باس، وێڕای پشتڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه ڕایگه‌یاندووه كه دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له‌كاتی ڕاهێنانی هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌ڕته‌ش، كه‌شتییه‌كی سه‌ربازی ئێران به ناوی “كه‌ناره‌ك” به‌ر مووشكه كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه ١٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ١٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.