
كرێكارانی پێترۆشیمی “ڕۆجال”ی ماه‌شه‌هر له ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان و هه‌روه‌ها وه‌ده‌ینه‌هاتنی به‌ڵێنی به‌رپرسان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه: هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌كان و هه‌واڵنێرییه‌كانه‌وه خوازیاری په‌یگیری موتاڵه‌باته‌كانمان له لایه‌ن به‌رپرسانی ناوچه و به تایبه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕێكخراوی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پێترۆشیمی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئیداره‌ی كاری ناوچه‌كه بووین. هاوكات به سه‌رنج دان به ده‌ستپێكی به‌ستنی قه‌راردادی نوێی كرێكاران و په‌سه‌ندكراوی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و مه‌زایای هه‌رێمی له‌وانه، خراپی كه‌شوهه‌وا، بێبه‌ش بوون له ژیانێكی گونجاو و ڕه‌چاوكردنی سه‌ختی بارودۆخی شوێنی ژیانیان، له حقووقی پایه‌ی ساڵی ٩٩ی ئیداره‌ی كار دیاری نه‌كراوه.
 
		
