
كۆمه‌ڵێك له شۆفیر ئۆتوبووسه‌كانی شاره‌داریی یاسووج ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی كاری و په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر بینای شوڕای شاری ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایانگه‌یاندووه: كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی به بیانووی ئه‌وه‌یكه نیگه‌رانی ماشێنه‌كایانیانن، چه‌كی سپی ئیمزایان لێ وه‌رگرتوون. ناڕازییان هه‌روه‌ها ڕایانگه‌یاندووه، جگه له چه‌كی سپی ئیمزا، له‌ئاست قه‌راردادێك كه له نێوان ئه‌وان و سازمانی ئۆتوبووسڕانی به‌ستراوه ناڕازیین.
 
		