
ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شاره‌داریی مه‌نجیل له ئۆستانی گیلان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی گوڵان به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، خوازیاری گۆڕینی بارودۆخی كاریان و هه‌روه‌ها به‌هره‌مه‌ندبوون له قه‌راردادی هه‌میشه‌یی كار بوون.
ناڕازییان ده‌ڵێن: نزیكه‌ی ٣٥ كه‌س ده‌بن كه به پێی یاساكانی ئیدره‌ی كار له شاره‌داریی مه‌نجیل كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌دوای حوزووری په‌یمانكار، حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه و ئه‌م ته‌وه‌ره، كێشه‌وگرفتێكی زۆری ماڵی بۆ پێكهێناون. ده‌شڵێن: سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، ئه‌منییه‌تی كاریان كه‌وتووته مه‌ترسییه و له داهاتووی شوغڵیان نیگه‌رانن.
 
		