
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان، سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێ عێراق سه‌باره‌ت به دابین كردنی خواسته‌كانی ناڕازییان، به سه‌دان كه‌س له خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی به‌غدا، ناسرییه و كوت هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خوازیاری گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی و گۆڕینی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌م وڵاته بوون.
خۆپیشانده‌ران له شاری به‌غدا كه به‌شێكی زۆری پێكهاتبوو له لاوان و گه‌نجان، له‌سه‌ر پردی “كۆماری” له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان تێكهه‌ڵچوون. ناڕازییان كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “خه‌ڵك ڕووخانی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌وێت” به‌ره‌و “ناوچه‌ی سه‌وز” كه‌وتبوونه ڕێ، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه پێشیان پێ گیرا و ئه‌م هێزانه به‌مه‌به‌ستی بڵاوه پێكردن به خۆپیشانده‌ران، له گازی فرمێسكرێژ و ئاوی كوڵاتوو كه‌ڵكیان وه‌رگرتووه. هاوكات سه‌رچاوه‌كانی پزیشكی ڕایانگه‌یاندووه كه زیاتر له ٢٠ كه‌س له ناڕازییان به‌هۆی گازی فرمێسك‌ڕێژ تووشی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دان هاتوون و گوزاتراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. له شاری ناسرییه‌ش هێزه ئه‌منییه‌كان به گازی فرمێسكرێژ هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خۆپیشانده‌ران و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون. هه‌روه‌ها گرووپێك له ناڕازییان له شاری كوت، بینای سه‌ره‌كی “دامه‌زراوه‌ی به‌در”ی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی‌یان ئاگر تێبه‌رداوه.
