كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاندووه كه، له ساڵی ٩٦ه‌وه هه‌تا ئێستا حه‌قده‌سته‌كانیان سه‌ری وه‌خت پێنه‌دراوه و له مانگی به‌فرانباری ساڵی ڕابردووه‌وه هه‌تا ئێستا هیچ حهقدهستێكییان وه‌رنه‌گرتووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه پێشتریش به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر شاره‌داریی ئه‌مشاره ده‌ستییان دابووه كۆبوونه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنیی به‌رپرسان، كێشه‌كانی كرێكاران چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.