میدیاكان بڵاویانكردووه‌ته‌وه كه به هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ئاڵمان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی گوڵان به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ١٠ی مانگی مه‌ی، له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌م وڵاته هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ئاست درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ره‌نتینه له‌م وڵاته، خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، خۆپیشانده‌ران له شاره‌كانی بێرلین، مۆنیخ، شتوتگارت و فڕانكفۆرت به بێ لێدانی ماسك هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و له‌ئاست درێژ كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ره‌نتینه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی ڕێنوێنییه‌كانی بێهداشتی له‌م وڵاته بوون.