کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

تۆماری كردنی ١١ هه‌زار حاڵه‌تی نوێ تووشبون به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌ ڕووسییه‌

تۆماری كردنی ١١ هه‌زار حاڵه‌تی نوێ تووشبون به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌

تۆماری كردنی ١١ هه‌زار حاڵه‌تی نوێ تووشبون به‌ ویرووسی كۆرۆنا له‌

ناوەندی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردنی ویرووسی کۆڕۆنا له‌ ڕووسییه‌ رایگەیاندووه‌، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١١ هەزار و ١٢ حاڵەتی دیکەی توشبوون بەم ویرووسه‌ تۆمارکرا و کۆی گشتی ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە ٢٠٩ هەزار کەسی تێپەڕاندووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌،  لە روونکردنەوەیەکدا ناوەندی کۆنترۆڵکردن و رێگریکردنی ویرووسی کۆڕۆنا ئاماژەی بەوە كردووه‌، هەفتەیەکە رۆژانە زیاتر لە ١٠ هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون لەو وڵاتە تۆمار دەکرێت. هاوکات لە روونکردنەوەکەدا راگەیەندراوە کە ژمارەی گیان لەدەستدان لە ٢٤ کاتژمێری رابردوو ٨٨ کەس بووە و بەو پێیەش کۆی گشتی ژمارەی قوربانییان گەیشتووەتە هەزار و ٩١٥ کەس. هەروەها ژمارەی چاکبوونەوە بە زیادبوونی ٢ هەزار و ٣٩٠ کەس بۆ ٣٤ هەزار و ٣٠٦ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه‌. بەوپێیەش ڕووسییه‌ دوای وڵاتانی ئەمریکا، ئیسپانیا، ئیتالیا و بریتانیا لە ڕووی ڕێژه‌ی تووشبوان له‌ پلەی پێنجەم دایە.