كرێكارانی مه‌عده‌نی كرۆمیتی فاریاب له ئۆستانی كرمان ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان بۆ پێنجه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی مه‌عده‌نی “ئه‌مین یار”ی فاریاب له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت. شایانی باسه، به‌دوای به‌ڵێنی په‌رداختی یه‌ك مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی داهاتوودا، بڕیاره له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێكه‌وتی ٢١ی گوڵانه‌وه، ئه‌م كرێكارانه كاره‌كانیان ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه.