كرێكارانی ڕۆژمۆزدی شاره‌داریی خۆڕه‌مشار ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان له ناوه‌ندی ئه‌مشاره ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ئاست په‌رداخت نه‌كردنی بڕی ٤ مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها نه‌دانی جێژنانه و زێده‌كارییه‌كانیان ده‌ستیانداوه‌ته كۆبوونه‌وه. ده‌شڵێن: له كۆبوونه‌وه‌كانی پێشوویان له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی خوزستان، به‌رپرسانی شاره‌داریی هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردوون كه له‌سه‌ر كار ده‌ریان ده‌كه‌ن.