به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ئیداره‌ی ئاماری وڵاتی كانادا، ته‌نیا له ماوه‌ی مانگی ئاوریل دوو ملیۆن كه‌س له‌م وڵاته كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، قه‌یرانی كۆرۆنا ڕێژه‌ی بێكاری له كانادا گه‌یاندووه‌ته ١٣ له‌سه‌د و پێوانه‌یه‌كی مێژوویی له‌م وڵاته تۆمار كردووه. شایانی باسه، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له مانگی مارس كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه یه‌ك ملیۆن كه‌س و ڕێژه‌ی بێكاریش ٧ و ٨ ده‌هۆمی له‌سه‌د بووه. به‌مجۆره وڵاتی كانادا به‌دوای ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی ١٤ و ٧ ده‌هۆمی له‌سه‌د، له په‌له‌ی دووهه‌می بێكاری له نێوان وڵاتانی جیهان دایه.