كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوین ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازیی وێڕای ئاماژه به‌وه‌یكه ١٢٤ كه‌سیان به‌دوای ته‌عتیلاتی نه‌ورۆزی خۆیان به بیمه‌ی بێكاری ناساندووه و هه‌روا چاوه‌رێی بڕیاری به‌رپرسان سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كارن، ده‌ڵێن: سه‌ره‌ڕای نووسینی نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆكی ناوه‌ندی قه‌زایی و به‌ڕێوه‌بردنی چه‌ندین كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی قه‌زوێن، هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكمان پێنه‌دراوه‌ته‌وه. شایانی باسه، كرێكارانی كۆنتۆرسازیی قه‌زوێن، چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراویان هه‌یه كه په‌رداخت نه‌كراوه و له ساڵی ٩٥یشهوه مه‌زایاكانیان نه‌دراوه‌تێ.