ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ٧٠ له‌سه‌دی خه‌ڵكی ئێران له‌ژێر هێڵی هه‌ژاری ده‌ژین و له‌م وڵاته هێڵی هه‌ژاری گه‌یشتووه‌ته ٩ ملیۆن تمه‌ن.
به‌پێی لێكۆڵێنه‌وه‌ی كارناسێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هێڵی هه‌ژاری له مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ ٨ ملیۆن تمه‌ن ڕاگه‌یه‌ندرابوو، به‌ڵام هێڵی هه‌ژاری بۆ بنه‌ماڵه‌یه‌كی چوار كه‌سی گه‌یشتووه‌ته ٩ ملیۆن تمه‌ن. شایانی باسه، ئاوسانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ر بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌یكه گوشارێكی زۆر بكه‌وێته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كان و یه‌كه‌م قوربانییانی كۆمه‌ڵگا ژنانن. له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه بوونه‌ته سه‌رپه‌ره‌ستی بنه‌ماڵه، ٦٠ له‌سه‌د زیادی كردووه. ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ژنان بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان ڕوو ده‌كه‌نه كاری دیكه و به‌شێكی زۆر له‌و ژنانه،جگه له ئه‌زمون كردنی توندووتیژی ناو ماڵ، له شوێنی كاره‌كانیشیان ده‌كه‌ونه به‌ر توندووتیژی و ده‌ستدرێژی جنسی.