به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، لانیكه‌م دوو كرێكار له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو له شاره‌كانی تاران و مازه‌نده‌ران، تووشی ڕووداو بوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له یه‌كه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی بیناسازیی به‌هۆی داڕمانی داروپه‌ردوو به‌سه‌ریدا له‌كاتی هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وییه‌ك له بڵواری “ئه‌نده‌رزگو”ی شاری تاران، تووشی ڕووداو بوو و به سه‌ختی برینداربوو. هه‌روه‌ها شۆفیری بێڵێكی میكانیكی له مه‌عده‌نی به‌ردی سه‌وادكوه له مازه‌نده‌ران، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی به‌ردێك به‌سه‌ریدا به سه‌ختی بریندار و ده‌ستبه‌جێ گوازترایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. شایانی باسه، ناوبراو به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، لاقێكی له‌ده‌ست داوه.