بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانی زیندانی شیبانی ئه‌هواز، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌بوونی زانیاری له باروودۆخی ئازیزانیان، له به‌رامبه‌ر ئه‌م زیندانه ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
پاش ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕینی به‌ندكراوانی زیندانی شیبانی ئه‌هواز له ڕۆژی ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه، هێزه‌كانی ئیتلاعات ژماره‌یه‌ك له به‌ندكراوانیانی ئه‌م زیندانه‌یان بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگواستووه و پاشان گه‌ڕاندوویاننه‌وه و له ئێستادا له به‌ندی قه‌ره‌نتینه‌ی زیندان دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. به پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، بۆ ٧٥ كه‌س له به‌ندكراوانی به‌ندی ٥ی زیندانی شیبان په‌روه‌نده درووست كراه‌وه و داوایان لێكردوون كه هه‌زینه‌ی ماڵی خراپ كردنی زیندانی شیبان، به‌هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه له‌م زیندانه، بده‌ن. شایانی باسه، پێشتر ڕێكخراوی لێبۆردنی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕایگه‌یاندبوو كه به پێی ئه‌و زانیاریانه كه به‌ده‌ستیان گه‌یشتووه، نزیك به ٣٦ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ئێران‌دا به‌هۆی په‌لاماری هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا، گیانیان له‌ده‌ست داوه.