ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، كۆمه‌ڵێك له په‌رستارانی گیلان له ئاست قه‌رارداده ٨٩ ڕۆژانه‌ی كه له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه په‌ره‌ی سه‌ندووه، له به‌رامبه‌ر ستادی ناوه‌ندیی زانكۆی علووم پزیشكیی گیلان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازیان، زانكۆكانی علوومی پزیشكی خۆ له دامه‌زراندنی ڕه‌سمیی په‌رستاران ده‌بوێرن به‌ڵام له‌ناو قه‌رارداده‌كانیشدا، دامه‌زراندن بۆ ماوه‌ی ١٠٠ سه‌عات زۆڵمێكی ڕاسته‌قینه و هه‌ڵاواردنه ده‌رحه‌ق په‌رستاره‌كان. ئه‌م په‌رستارانه ده‌ڵێن: له حاڵێكدا كه ئه‌وان له په‌نا باقیی په‌رستاره‌كانی دیكه له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیی كۆرۆنا سه‌ر و كاریان بووه، ته‌نانه‌ت له مافه‌كانی پێرسۆنێلێكی “ته‌بسه‌ره‌یی” یان “په‌یمانی”ش بێبه‌ری كراون.