ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، بۆ ٦مین ڕۆژی به‌رده‌وام، كرێكارانی شیركه‌تی مه‌عده‌نی زوغاڵ سه‌نگی كرمان له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسان به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر بینای شیركه‌ت، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری سپاردنی ئه‌م شیركه‌ته به به‌شی خسووسی، به‌ستنی قه‌راردادی دایمی له‌گه‌ڵ كرێكاران و به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندیی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان بوون. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه ئه‌م كرێكارانه ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوو به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی، بینای شیركه‌تی مه‌عده‌نی زۆغاڵ سه‌نگیان چۆڵ كرد و كارمه‌نده‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه هیدایه‌ت كرد.