سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی ویلایه‌تی غوور له ناوه‌ندی ئه‌فغانستان ڕایانگه‌یاندووه كه ناڕه‌زایه‌تی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیان به شێوه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نیه‌كان به توندوتیژی كێشراوه و له ئه‌نجام دا پۆلیس ته‌قه‌ی لێكردوون و به‌هۆیه‌وه ٦ كه‌س كوژراون و ١٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرتی بی بی سی، ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی گوڵان له كاتێكدا كه ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵك به نیسبه‌ت بڵاوكردنه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نیه‌كان ناڕازی بوون و له به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی شاره‌داری كۆببوونه‌وه، ڕوویداوه. ناڕازیان ڕایانگه‌یاندووه كه یارمه‌تیه‌كانی “ڕێكخراوی پڕۆگرامی جیهانیی خوارده‌مه‌نی” به شێوه‌ی عادڵانه له‌م وڵاته‌دا بڵاوناكرێته‌وه و به ده‌ستی كه‌سانێك كه پێویستیان پێیه‌تی ناگات. شایانی باسه، به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌ی ویلایه‌تی غوور دۆخی ته‌ندرووستیی هێندێك له برینداره‌كانی ئه‌م تێكهه‌ڵچوونه‌ی ناجێگیر ڕاگه‌یاندووه. هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی دیكه‌شدا هاتووه كه له دایكه‌ندی، واته ویلایه‌تێكی دیكه له ناوه‌ندی ئه‌فغانستان، به‌ره‌به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه ژماره‌یه‌ك له كه‌سانی ده‌ستكورت و هه‌ژار كه بۆ وه‌رگرتنی یارمه‌تی ئه‌م ویلایه‌ته، تووشی ڕووداوی هاتووچۆ هاتن و به‌ۆهۆیه‌وه‌ی ٤ كه‌سیان گیانیان له‌ده‌ست دا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.