به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، كرێكارانی ٧ ئه‌نباری ئامازۆن له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان له ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، ده‌ستییان داوه‌ته مانگرتن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مانگرتنه‌كه به درووشمی “به‌سه كه‌م كردنه‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان” و هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی ناسراو به “ئه‌وه‌ڵییه”ی ئامازۆن ده‌ستیپێكردووه. شایانی باسه كۆمپانیی ئامازۆن له ڕۆژی “ئه‌وه‌ڵییه” بۆ مشته‌رییه‌كانی داشكاندن ده‌كات. جێگه‌ی ئاماژه‌یه دوای ئه‌مریكا، وڵاتی ئاڵمان دووهه‌مین بازاری گه‌وره‌ی ئامازۆن دێته ئه‌ژمار. له‌م باره‌یه‌وه ئه‌ندامانی ئیتحادییه‌ی كرێكاریی “وه‌ردی” ڕایگه‌یاندووه كه هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه ئامازۆن، بۆ مشته‌رییه‌كانی خۆی داشكاندن ده‌كات له حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانی كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌م ئیتحادییه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه مانگرتنه‌كه له شاره‌كانی “وێرن”، ڕاینبێرگ، لایپزیش، گرابن، كوبلنێز و بادهێرسفیڵد” به‌ڕێوه ده‌چێت.