
كرێكارانی په‌یمانی مه‌عده‌نی گول گۆهه‌ری سیرجان ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی گوڵان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له شوێنی كاره‌كه‌یان، خوازیاری په‌رداختی مه‌زایای یه‌كسان بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، هه‌ندێ له په‌یمانكارانی مه‌عده‌نی گول گۆهه‌ر، جگه له مه‌زایای مۆزدی، باقی مه‌زایای كرێكارانی په‌یمانی كه ٧٠ له سه‌دی لانیكه‌می حه‌قده‌سته‌كانیانه پێیان ناده‌ن و ته‌نیا ئه‌م مه‌زایایه به كرێكارانی قه‌راردادی و ڕه‌سمی ده‌درێ. ده‌شڵێن: سه‌رجه‌م كرێكاران له ئازمونی وروودی دامه‌زراندنی ئه‌م مه‌عده‌نه به‌شداریان كردووه و له‌م مه‌عده‌نه كار ده‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه هه‌موویان له یه‌ك ئازموندا به‌شداریان كردووه، هه‌ندێكیان له لایه‌ن شیركه‌تی گول گۆهه‌ره‌وه به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ دامه‌زراون و هه‌ندێكیشیان له لایه‌ن په‌یمانكاره‌كانه‌وه دامه‌زراون. ناڕازییان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، خوازیاری دیاری كردنی مه‌زایای یه‌كسان له‌گه‌ڵ باقی كرێكاره‌كانی دیكه بوون.
