ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە ژمارەی ئەو کەسانەی كه لە ئەمریکا داوای بیمەی بێکاریان كردووه ڕووی لە بەرزبونەوە دایه و بەپێی دوایین ئامارەکانیش، ٣٣ ملیۆن هاوڵاتییش بێکاربوون.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووهتهوه، تەنیا لەماوەی هەفتەی رابردوودا ٣ ملیۆن و ٢٠٠ ههزار کەس ناوی خۆیان نووسیوە بە مەبەستی وەرگرتنی بیمەی بێکاری کە بەهۆی ویرووسی کۆرۆناوە لە کەرتە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە کارەکانیان لەدەستداوە. هاوکات بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی کاری ئەمریکا، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ڕێكهوتی ٢١ی مارسهوه تا ئێستا بۆ وەرگرتنی بیمەی بێکاری گەیشتووەتە ٣٣ ملیۆن کەس.