کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

نزیك بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ چوار ملیۆن كه‌س

نزیك بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ چوار ملیۆن كه‌س5

نزیك بوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ چوار ملیۆن كه‌س5

بەپێى داتاکانى سایتى “ووڵد میتر”، ژماره‌ی تووشبوان بە ویرووسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ٣ ملیۆن و ٩١٧ هه‌زار و ٩٩١ كه‌س و لەو ژمارەیەش، یه‌ك ملیۆن و ٢٩٢ هه‌زار و ٨٥٠ كه‌س له‌ ئەمریكا تۆمار كراوه‌ و ئەو وڵاتە لە پلەى یەکەمى زۆرترین تووشبوان دایە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەمریکا تا ئێستا زۆرترین زیانەکانى ئەم ویرووسه‌ی بەرکەوتوە و بەوهۆیەوه‌ ٧٦ هه‌زار و ٩٣٨ كه‌س لەو وڵاتە بەهۆى ئەم پەتا‌ جیهانییەوە گیانیان لەدەستداوە. بەپێى کۆتا ئامارەکان لە جیهاندا ٣ ملیۆن و ٩١٧ هه‌زار و ٩٩١ كه‌س توشى ویرووسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش، ٢٧٠ هه‌زار و ٧٤٠ كه‌س گیانیان لەدەستداوە و یه‌ك ملیۆن و ٣٤٤ هه‌زار و ٢٦٥ كه‌سیش چاکبونەتەوە.