ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه سەرۆک كۆماری ئیسڕائیل “ڕیئۆڤین ڕیڤلین” کە سەرپەرشتی دانوستانەکانی نێوان دوو حیزبەکەی دەکرد، بە فەڕمی “بێنیامین نێتانیاهوو”ی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ماوەی ١٤ ڕۆژدا.
دوای ئەوەی پەرلەمانی ئیسڕائیل یاسای دابەشکردنی دەسەڵاتی لەنێوان حیزبی لیکۆد بە ڕابەرایەتی نێتانیاهوو و حیزبی “شین سپی” بە ڕابەرایەتی “بێنی گانتز” پەسەند کرد، لەنێو ١٢٠ پەرلەمانتاردا، ٧٢ پەرلەمانتار متمانەیان بەخشیە نێتانیاهوو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی وڵاتەکەی. بەپێی ڕێکەوتنەکەی نێوان نێتانیاهوو و بێنی گانتزی ڕکابەرهكهی، ناوبراو بۆ ماوەی ١٨ مانگ وەکو سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل دەمێنێتەوە، دواتر دەسەڵات ڕادەستی بێنی گانتز دەکات و ئەو دەبێتە سەرۆک وەزیری ئهم وڵاتە.