“ئیبراهیم كوگچك” ئه‌ندامی گرووپی مووزیكی “یۆرۆم” كه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه به‌دوای ٣٢٣ ڕۆژ مانگرتن له خواردن كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنابوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی گوڵان له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
“ئیبراهمی گوكچك” ٣٢٣ ڕۆژ له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنسێرت و ئازاد نه‌كردنی ئه‌ندامانی ده‌ستگیر كراوی ئه‌م گرووپه، مانی له خواردن گرتبوو. ناوبراو به نێوبژیوانی ڕێكخراوه‌كانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و نوێنه‌رانی پارتی دێمۆكراتیكی گه‌لان و هه‌روه‌ها پارتی كۆماریخوازی گه‌ل، ڕۆژی سێشه‌ممه كۆتایی به مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی هێنابوو و گوازترابووه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌زینی زه‌خت و ناجگێربوونی دۆخی ته‌ندرووستی، ڕۆژی پێنجشه‌ممه گیانی له‌ده‌ستدا. شایانی باسه، پێشتریش “هێلێن بۆلێك” و “مسته‌فا كوچاك” له ئه‌ندامانی ئه‌م گرووپه به‌هۆی مانگرتن له خواردنی درێژ ماوه، گیانیان له‌ده‌ست دابوو.